كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتی ده‌ستیپێكرد


وێستگە نیوز-

به‌سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی، كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سلێمانی ده‌ستیپێكرد.

ماڵپەری پی یو کەی میدیای زمانحاڵی فەرمی یەکێتی ئاماژەی بەوەداوە "له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌كته‌بی سیاسیدا گفتوگۆی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم و كاراكردنه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پشكی یه‌كێتی له‌حكومه‌ت و به‌ره‌و پێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عیراق ده‌كرێت".

ماڵپەری پی یو کەی میدیا باسی لەوەکردووە "بارودۆخی كه‌ركوك و ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان و زیادبوونی ئاڵۆزییه‌كان له‌وناوچانه‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌بێت".

هــ. ب


AM:11:46:19/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 1456 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت