لە ئەمڕۆوە مەشقکردن بە هێزەکانی پێشمەرگە دەست پێدەکاتەوە
وێستگە نیوز-
له ئەمڕۆوە مه‌شقكردن به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه
له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش ده‌ستپێده‌كاته‌وه،
دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی هه‌ڵكشانی ئاستی گرژییه‌كان له ناوچه‌كه، چالاكییه‌كانی مه‌شقكردن
به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه راگیرابوو.
لیوا قاره‌مان شێخ كه‌مال جێگری سوپاسالاری
پێشمه‌رگه، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا رایگەیاند "هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی
نێوده‌وڵه‌تیی له رۆژی یەک‌شەممەوە ده‌ست به مه‌شقكردن به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه
ده‌كه‌نه‌وه دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی كاتیی مه‌شق و راهێنانه‌كانیان راگرتبوو".
لیوا قاره‌مان شێخ كه‌مال ئاماژەی بەوەدا
"بڕیاره‌كه‌یان به فه‌رمیی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه پێ راگه‌یه‌نراوه
و له پرۆگرامه‌كانی مه‌شق و راهێناندا هیچ گۆڕانكارییه‌ك رووینه‌داوه".
سوپای هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئه‌مریكا، ئه‌ڵمانیا
و هۆڵه‌ندا له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعشدا كه له ساڵی
٢٠١٤دا دامه‌زرا، له‌و كاته‌وه مه‌شق و راهێنان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن،
به‌ڵام له رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه، به‌هۆی هه‌ڵكشانی ئاستی گرژییه‌كانه‌وه،
هه‌ر سێ سوپاكه، مه‌شق و راهێنانیان به هێزه‌كانی سوپای عێراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه
راگرتبوو.
هــ. ب
AM:11:18:19/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 804
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت