رێکارە یاسایيەکانى ههڵبژاردنی سهرۆكی ههرێم لەنێو پەرلەمانەوە چۆن دهبێت؟
وێستگە نیوز-
ئەمرۆ
یەکشەممە ناوی کاندیدانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رادەگەیەنرێت و بە گوێرهی
رێکارە یاسایيەکان لە ماوەی هەفتەی داهاتوو، پەرلەمان وادەی هەڵبژاردنی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیاری دەکات.
به گوێرهی
هەمواری یاسای كاراكردنهوهی دامهزراوهی سهرۆكایهتی, دەنگدان بە شێوەی ئاشکرا
دەبێت.
پەرلەمانی
کوردستان ناوی کاندیدانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات و بەپێ
رێکارەکان دەست بە ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
دوای
ئاشکراکردنی ناوی کاندیدان ئەو کەسانەی ناوەکانیان پەسەند نەکراوە، دەتوانن ماوەی
دوو رۆژ لە دادگای تەمیز تانە لە بڕیارەکەی پەرلەمان بدەن و دادگاش دوای دوو رۆژ
وەڵامی تانەکان دەداتەوە لە دوای وەڵامی تانەکان سێ رۆژ لە بەردەم پەرلەمانە بۆ
دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
بەپێ رێککەوتنی
پارتی و یەکێتی و گۆران و پێکهاتەکان لەسەر هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی
کوردستان کاندیدی پارتی زیاتر لە 90 دەنگی پەرلەمان بەدەست دەهێنێت بۆ بوون بە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی وادەی کۆبوونەوەی
پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەپێى رێکارەکان ئاشکرا دەکات.
بۆ پۆستی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی و د.فەرهاد پیرباڵ نوسەر و رۆشنبیر و رێبوار خۆشناو و ئومێد پاڵانی و بەکر دەربەندی کە پارێزەرن، خۆیان بۆ ئەو پۆستە کاندیدکردووە و سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە وادەی یاسایی خۆی سوێند دەخوات، بەڵام دەستبەکاربوونی
دەکەوێتە دوای جەژنی رەمەزانەوە.
هــ. ب
AM:10:32:19/05/2019
ئهم بابهته 1008
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت