حەشدی شەعبی لە خانەقین داعشی تۆپباران کرد


وێستگە نیوزـ
لە باشوری خانەقین حەشدی شەعبی تۆپبارانی چەتەکانی داعشی کرد.

ماڵپەری سۆمەریە نیوز بڵاویکردووەتەوە شەوی رابردو کاتژمێر ٨:٣٠ خولەک هێزەکانی حەشدی شەعبی بۆردومانی چەکدارانی داعشیان کرد لە باشوری خانەقین".

ماڵپەری سۆمەریە نیوز ئاماژەی بەوەداوە "شەوی رابردو لەلایەن شانەی ھەواڵگیریی لیوای ١١٠ی هێزەکانی حەشدی شەعبییەوە جموجوڵەکانی داعش لە ناوچەی ئیمام وەیس بینراوە بۆیە دەستبەجێ لەلایەن تۆپخانەکانی حەشدی شەعبی بە تۆپباران کران.

تا ئێستاش نەزانراوە کە زیانەکانی داعش چی بووە و شانەی راگەیاندنی حەشدی شەعبیش بەفەرمی باسی لە بۆردومانەکەی داعش نەکردوە".

هــ. ب


AM:09:07:19/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 1980 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو