وێنە و ڤیدیۆ... دەغڵودانی هاوڵاتیانی کورد لە چەند گوندێکی کەرکوک سوتێنرا


وێستگە نیوزـ

درەنگانێکى شەوی ڕابردوو ئاگر لە دەغوڵدانی هاوڵاتیانی کوردی چەند گوندێک سنوری کەرکوک بەردراوە و بەو هۆیەوە بەشێکی زۆری دەغڵودانەکە سوتاوە.

بەپێی چەند گرتە ڤیدیۆییەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوکراوەتەوە شەوی رابردو دەغڵودانی هاوڵاتیانی کوردی گوندی مەنسور لە حەفتەغار و باشوری داقوق و دەغڵودانی گوندی قەرە دەرە لە سنوری قەزای دوبز لەباشوری کەرکوک سوتێنراوە.

بەشێک لە شایەتحاڵەکان باسیان لەوە کردوە "دەنگۆی ئەوە هەیە ئەو ناوچە کشتوکاڵیانە داعش ئاگری تێبەردابێت و هاوکات باسیش لەوە دەکرێت لەلایەن ژمارەیەک هاوڵاتی بەرەگەز عەرەبەوە سوتینرابێت".

پۆلیسی کەرکوک بە وێستگەنیوزی راگەیاند "لە چەند ناوچەیەک سنوری کەرکوک هاوکاتی یەکتر ئاگر لە زەوییە گشتوکاڵییەکان بەردراوە".

پۆلیسی کەرکوک ئاماژەی بەوەشدا " لێکۆڵینەوەکان تازە دەستیان پێکردوە، چونکە کەمێک دەبێت ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە و هێستا رون نەبووەتەوە کێ ئەو کارەی کردووە".

هــ. ب



AM:08:47:19/05/2019














ئه‌م بابه‌ته 1096 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت