ئەمیر كینانی: سەرۆک کۆماری عیراق لە هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكانی كەركوك دایە


وێستگە نیوز-

سەرۆک کۆماری عیراق لە رێگەی دەستور و یاساوە کێشەکانی شاری کەرکوک چارەسەر دەکات.

بۆ چارەسەركردنی كێشە و گرفتی شاری كەركوك و ناوچە دابراوەكان دكتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق لەڕێگەی دەستور و یاساوە هەوڵەكانی خۆی خستوەتەگەڕ.

ئەمیر كینانی ڕاوێژكاری یاسایی سەرۆك كۆماری عیراق رایگەیاندوە "ڕەشنوسێكیان ئامادەكردووە و لیژنەكیان لە هەر سێ سەرۆكایەتیەكە پێكهێناوە بۆ ئەوەی كۆتایی بە كێشەكانی كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكان بهێنن".

هاوکات د. بەختیار شاوەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند "بۆ ئەوەی هەموو ئەو بڕیارانەی بە ناقانونی دەرکراون هەمووی هەڵبوەشێنرێتەوە ، سەرۆک کۆمار ئەم لیژنەیەی دروستکرد".

هـ.ب


PM:11:53:18/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 1556 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو