سه‌رۆك كۆمار و باڵیۆزی ئێران له عیراق كۆبوونه‌وه
وێستگه نیوز -
سه‌رۆك كۆماری عیراق و باڵیۆزی ئێران له به‌غدا دوا پێشھاته سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه‌یان تاووتوێ كرد و جه‌ختیان له پێویستی گفتوگۆیه‌كی ئیجابی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ناوچه‌كه و به‌رقه‌راركردنی ئارامی و سه‌قامگیری كرده‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18ی ئایاری 2019 د. به‌رھه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق له به‌غدا پێشوازیكرد له ئیره‌ج مه‌سجدی باڵیۆزی ئێران له به‌غدا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له میانی دیداره‌كه‌دا باس له دوا پێشھاته سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه كرا".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "ھاوكات جه‌خت له پێویستی گفتوگۆیه‌كی ئیجابی كرایه‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ناوچه‌كه و به‌رقه‌راركردنی ئارامی و سه‌قامگیری به جۆرێك كه له به‌رژه‌وه‌ندی و خۆشگوزه‌رانی گشت گه‌لانی ناوچه‌كه‌دا بێت".
ئه‌م دیداره له كاتێكدایه كه ئاڵۆزییەکانی نێوان واشنتن و تاران ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە پەرەسەندندایە و ژمارەیەک لە لێپرسراوان و پەرلەمانتارانی عیراقیش به‌پێویستی ده‌زانن بەغدا خۆی لە ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بە دووربگرێت و خۆی نەکاتە لایەنێک لەو ناکۆکیانەدا.
PM:09:56:18/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 1356
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت