كۆنگرێسمانێك هۆكاری گرژییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی نێوان ئێران و ئه‌مریكا ئاشكرا ده‌كات
وێستگه نیوزـ
ئه‌ندامێكی كۆمارییه‌كان له كۆنگرێسی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد كه گرژییه‌كانی ئه‌دواییه ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌نێوان ئێران و ئه‌مریكا زۆر توند بووه.
مایكڵ ماكول، ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مریكا له‌سه‌ر پارتی كۆماری و ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه رایگه‌یاند كه زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری فڕاندن و كوشتنی سه‌ربازانی ئه‌مریكا وای له وه‌زاره‌تی به‌رگری كرد پۆله كه‌شتییه سه‌ربازییه‌كانی ره‌وانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكات.
به‌وته‌ی مایكڵ ماكول، گرژییه‌كانی ئه‌دواییه ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌نێوان ئێران و ئه‌مریكا زۆر توند بووه، دەشڵێت: به‌رپرسانی هه‌واڵگریی ئه‌مریكا زانیویانه كه قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران چاوی به میلیشیاكانی سه‌ربه ئێران كه‌وتوه پێی وتون: "ئاماده‌كاری بۆ شه‌ڕێك ده‌كه‌ین و تیایدا ئه‌مریكییه‌كان ده‌كه‌ینه ئامانج".
رۆژی دووشه‌ممه 6ی ئایاری 2019 ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه‌شتییه‌كی فڕۆكه‌هه‌ڵگر و بۆمبهاوێژی "B52" ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد "تاوه‌كو په‌یامێكی روون و ئاشكرا به ڕژێمی ئێران بدات سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هه‌ر هێرشێك بكرێت بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌كانی ئه‌مریكا یان هاوپه‌یمانه‌كانمان، ئه‌وا به هێزێكی پـۆڵاین وه‌ڵام ده‌درێته‌وه".
سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی چوارشه‌ممه 8 ئایاری 2019، حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران هۆشدارییدا له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان وڵاته‌كه‌ی و وڵاتانی خۆرئاوا و ئه‌و كاره‌ی به مه‌ترسیدار بۆ ئێران و جیهان وه‌سفكرد، وتیشی کە تاران پابەندبونی خۆی بە رێککەوتنەکە کەمدەکاتەوە و یۆرانیۆمی زیاتریش دەپیتێنێت.
هاوكات رۆژی سێشه‌مه 14ی ئایاری 2019، عه‌لی خامه‌نه‌ئی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دانوستانی له‌گه‌ڵ واشنتن ره‌تكرده‌وه، به‌ڵام دڵنیایی دا له‌وه‌ی هیچ جه‌نگێك له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌ڵناگیرسێت، وتیشی "ئه‌و کەسه‌ی به ده‌نگی به‌رز هه‌ڕه‌شه بكات، هێزی ئه‌وه‌ی نییه هه‌ڕه‌شه‌كانی جێبه‌جێ بكات."
PM:09:46:18/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 2944
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت