دێرینترین بانگ له مه‌ككه بڵاوکرایه‌وه
وێستگه نیوز –
دامه‌زراوه‌ی شا عه‌بدولعه‌زیز دێرینترین تۆماری ده‌نگی بانگدانی له مزگه‌وتی حه‌رام له شاری مه‌ككه بڵاوكرده‌وه كه نزیكه‌ی 138 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر تۆماركراوه.
دامه‌زراوه‌ی شا عه‌بدولعه‌زیز له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسی "(الله أكبر) دێرینترین هه‌ستكردنه له گه‌ردووندا".
دامه‌زراوه‌ی شا عه‌بدولعه‌زیز ده‌ڵێت: "ئه‌مه دێرینترین تۆماركراوی بانگدانه له مزگه‌وتی حه‌رام كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1302ی كۆچی".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئه‌مه یه‌كێكه له به‌ڵگه‌نامه ده‌نگییه ده‌گمه‌نه پارێزراوه‌كان له زانكۆی لایدن له هۆڵه‌ندا".
ده‌شڵێت: "بیر له جیاوازییه‌كان بكه‌نه‌وه له‌نێوان ئه‌و بانگدانه به‌ر له موكه‌به‌ره و بانگدانی ئێٍستا".
ئه‌و بانگدانه له‌لایه‌ن رۆژهه‌ڵاتناسی هۆڵه‌ندی دكتۆر كریستیان سنوك هۆرخرونیه له كاتی سه‌ردانكردنی مه‌ككه له ساڵی 1302ی كۆچی/ 1884ی زاینی تۆماركراوه و تا ئێستا زانكۆی لایدنی هۆڵه‌ندی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه مێژووییه‌ی پاراستووه.
PM:09:34:18/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 2980
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت