پادشای هۆڵه‌ندا سوپرایزی بۆ مسوڵمانان كرد
پادشای هۆڵه‌ندا لە بەربانگی موسڵمانانی وڵاتەکەیدا
وێستگه نیوزـ
پادشای هۆڵه‌ندا سوپرایزێكی بۆ په‌نابه‌ر موسڵمانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كرد و له‌كاتی به‌ربانگدا چووه‌سه‌ر مێزه‌كانیان و نانی له‌گه‌ڵ خواردن.
ولیام ئه‌لێكسانده‌ر، پادشای هۆڵه‌ندا به‌نهێنی و بێ راگه‌یاندنی سه‌ردانه‌كه‌ی، چوه ناو ناوه‌ندێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له ناوچه‌ی ترانسڤال-ی لاهای كه ناوچه‌یه‌كه خه‌ڵكی فره‌نه‌ته‌وه‌ی تێدا ده‌ژی.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی هۆڵه‌ندا تایمز، پادشا نه‌ویستوه سه‌ردانه‌كه‌ی رابگه‌یه‌نێت تا ئاماده‌كاریی زیاد له پێویست نه‌كرێت و په‌نابه‌ران و دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ش ئاسایی بن.
له سه‌ردانه‌كه‌یدا شا ئه‌لێكسانده‌ر چووه سه‌ر چوار مێزی جیاوازی به‌ربانگكردنه‌وه‌ی موسڵمانان و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دانیشتوانی ناوچه‌كه و كارمه‌ندانی ناوه‌نده‌كه‌ی په‌نابه‌ران كرد.
PM:08:54:18/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 2480
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت