چەند ئەندامێکى ئەنجوومەنى پارێزگاى موسڵ بە گەندەڵى تۆمەتبار دەکرێن


وێستگەنیوز-
پەرلەمانى عێراق لێژنەیەکى لێکۆڵینەوەى پێکهێناوە بۆ ساغکردنەوەى ئەو تۆمەتانەى دراونەتە پاڵ ژمارەیەک ئەندامى ئەنجوومەنى پارێزگاى موسڵ .

سەیدۆ چەتۆ سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگاى موسڵ بەماڵپەری باسنیوزى راگەیاندوە "پەرلەمانى عێراق لەرێگاى لێژنەیەکەوە لێکۆڵینەوە لەگەڵ ژمارەیەک ئەندامى ئەنجوومەنى پارێزگاى موسڵ دەکات، بەتۆمەتى تێوەگلانیان لەدۆسیەى گەندەڵى بەڵام خۆشبەختانە هیچ ئەندامێکى پارتى ئەوتۆمەتەى نەخراوەتە پاڵ".

سەیدۆ چەتۆ ئاماژەی بەوەداوە "لیژنەکەى پەرلەمان کارى لێکۆڵینەوەى دەستپێکردووە و ئێستا لە قۆناغى سەرەتادایە، ئەوانیش چاوەڕێى ئەنجامى کۆتایى دەکەن".

سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگاى موسڵ ئەوەشی وتوە "هەر ئەندامێک تۆمەتەکەى لەسەر ساغ بۆوە ئەوان وەکو ئەنجوومەنى پارێزگا رێککارى یاسایى بەرامبەر ئەو کەسە دەگرنەبەر و چاوپۆشى لەکەس ناکەن و راپێچى بەردەم دادگاى دەکەن".

هـ.ب



PM:08:47:18/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 1540 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت