به‌ڤیدیۆ..ئه‌ندامێکی كۆنگرێس پرسیارێك له‌سه‌ر موسڵمانان ئاراسته‌ی به‌رپرسان ده‌كات
ئه‌لێسكاندریا ئۆكاسیۆ كۆرتیز
وێستگه نیوزـ
خانمێكی یاسادانه‌ر له كۆنگرێسی ئه‌مریكا ناڕه‌زایی ده‌ربڕی و پرسیاری ئه‌وه‌ی كرد كه بۆچی ته‌نها ئه‌و هێرشانه به "تیرۆرستی" له قه‌ڵه‌م ده‌درێن كه موسڵمانان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن؟
ئه‌لێسكاندریا ئۆكاسیۆ كۆرتیز، بچوكترین خانمه یاسادانه‌ری كۆنگریسی ئه‌مریكایه و له‌میانی دانیشتنێكی تایبه‌ت به ئاراسته‌كردنی پرسیار له به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی به یه‌كێكیانی وت: "بۆچی بۆچی ته‌نها ئه‌و هێرشانه به "تیرۆرستی" له قه‌ڵه‌م ده‌درێن كه موسڵمانان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن؟"
كۆرتیز وتی: هێرشه‌كانی سان بیرنابیۆ له كالفۆرنیا و ئۆرلاندۆ له فلۆریدا موسڵمانان ئه‌نجامیاندا و ئێوه‌ش ئه‌نجامده‌رانیتان به "تیرۆرست" له‌قه‌ڵه‌مدا، كه‌چی ئه‌و هێرشانه‌ی دیكه كه رویداوه و موسڵمان نه‌یكردوه، پێی ده‌ڵێن روداوی ته‌قه‌كردن، ئه‌مه بۆ؟
ئه‌و خانمه گه‌نجه رونیكردوه‌وه و وتی: وادیاره پیاوانی سپی پێست كه هه‌وڵ بۆ سه‌ركه‌وتنی سپی پێسته‌كان ده‌ده‌ن به‌شداری له‌و روداوی ته‌قه‌كردنه به كۆمه‌ڵه‌دا ده‌كه‌ن و پارێزبه‌ندی ده‌ده‌ن به‌و سپی پێستانه‌ی روداوه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر وانییه بۆ به‌و روداوانه‌ش ناڵێن "تیرۆرستی"؟
خانمه‌كه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكا وتویه‌تی: له‌م واقعه‌دا ته‌نها ئه‌و كارانه تیرۆرستین كه موسڵمانه ئه‌مریكییه‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی سپی پێسته‌كان تیرۆرستی نین، ئه‌مه ته‌نها مانای ئه‌وه‌یه كه روداوه‌كان په‌یوه‌ستن له‌سه‌ر بنه‌مای ناسنامه پۆلێن ده‌كرێن.
PM:08:30:18/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 2868
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت