کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل لە بەسرە کشایەوە


وێستگە نیوز-
کۆمپانیاى ئیکسۆن مۆبیل کارمەندەکانى لە کێڵگەى نەوتى قورنە یەک لە بەسرە کشاندەوە.

ئەمڕۆ شەممە ١٨ی ئایاری ٢٠١٩، کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل لە کێڵگەی قورنە یەکی شاری بەسرە کشایەوە و بەشێک لە کارمەندەکانی بەرەو بارەگاى سەرەکى کۆمپانیاکە لە شاری دوبەى ئیمارات ڕۆیشتون.

 بەرپرسانی عێراق بە ئاژانسى ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە "کشانەوەى کارمەندەکانى کۆمپانیاکە لەو کێڵگەیە کاریگەرى لەسەر بەرهەمهێنانى نەوت نەبووە".


کشانەوەى کارمەندانى کۆمپانیاى ئیکسۆن مۆبیل کە کۆمپانیایەکى ئەمریکیە لە کاتێکدایە، بەهۆى هەڕەشەى ئێران و گروپە چەکداریەکانى نزیک لە ئێران لە ناوچەکەدا،لە ماوەی ڕابردوودا باڵیۆزخانەى ئەمریکا داواى لە کارمەندان و هاوڵاتییانى وڵاتەکەى کرد لە عێراق بکشێنەوە.

کۆمپانیای ئیسکۆن مۆبیل، کۆمپانیایەکی فرەڕەگەزی ئەمریکییە و بارەگای سەرەکی دەکەوێتە ویلایەتی تەکساس و ڕێکس تیلرسۆن وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا خاوەنی کۆمپانیاکەیە، کە پێش مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئێستا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستەکەی دوریخستەوە.


بە گوێرەی ئەو داتا و ژمارانەی کە کۆمپانیاکە لە ساڵی ٢٠١٧دا ئاشکرایکردووە، ئیکسۆن مۆبیل لە بازاڕی وزەدا خاوەنی ٣٦٦ ملیار دۆلارە.


هـ.ب


PM:06:36:18/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 1552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت