وەزیری دەرەوەی ئێران: هیچ شەڕێک لەنێوان ئەمریکا و ئێران ڕونادات


 

وێستگە نیوز-

وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەێنێت "رودانی شەڕ لەنێوان وڵاتەکەی و ئەمریکا بەدوور دەزانم".

ئەمرۆ شەممە محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە لیدوانێێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندوە "ئێمە دڵنیاین هیچ شەڕێکی لەنێوان ئەمریکا وئێران رونادات هەروەکو چۆن ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی وتویەتی "هیچ شەڕێک روونادات"، چونکە نە ئێمە خوازیاری شەڕین و نە کەسیش ئەو بڕوایەی هەیە کە بتوانێت لە ناوچەکە رووبەڕووی ئێران ببێتەوە".

محممەد جەواد زەریف ئاماژەی بەوەشداوە "پێویستە هەنگاوە مەترسیدارەکانی ناوخۆی ئەمریکا بۆ خەڵکی ئەو وڵاتە روون بکرێتەوە و ئەوان چاوەڕوانی روودانی جەنگ ناکەن لە ناوچەکە، لەبەرئەوەی تاران "ململانێی ناوێت".

هەروەها دوێنێ هەینی تاران لەسەر زاری حیشمەتوڵا فەلاحەت سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی لە پەرلەمانی ئێران بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو داوای گفتوگۆی کرد لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا.

لێدوانەکەی سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی لە پەرلەمانی ئێران دوای ئەوە هات، کە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز رۆژی هەینی بڵاویکردبوە و رایگەیاندوە "دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوودا، نامەیەکی ئاراستەی یاریدەدەرەکانی کردووە، تیایدا ئاماژەی بەوە کردووە نایەوێت فشارە چڕەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران ببێتە جەنگ و ململانێیەکی کراوە".
هـ.ب


PM:05:53:18/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 1448 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت