کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل لە کێڵگە نەوتییەکانی بەسرە کشایەوە

‌ئیکسۆن مۆبیل لە کێڵگە نەوتییەکانی بەسرە کشایەوە

وێستگه‌ نیوز ـ

به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكاو ئێرانه‌وه‌ کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیلی ئەمریکی لە کێڵگە نەوتییەکانی شاری بەسرە كشایه‌وه‌.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە کۆمپانیاکە بڕیاریداوە کێلگە نەوتییەکانی بەسرە بەهۆی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران جێبهێڵێت.

لایخۆیەوە وەزارەتی نەوتی عیراق لە بارەی کشانەوەی ئەو کۆمپانیا ئەمریکییە رایگەیاند، ئەو کارەی ئێکسۆن مۆبیل کاریگەری لەسەر بەرهەمی رۆژانەی نەوتی بەسرە نابێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر ئەمریکا بەهۆی هەڕەشەکانی ئێران و گروپە میلیشیاکان، داوای لە کارمەندانی کرد لە عیراق بکشێنەوە و رێوشوێنی ئەمنی تووندیشی گرتووەتە بەر.

هــ. ر


PM:01:31:18/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 1332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت