ڕێنمایی پزیشكان بۆ تووشبووانی نەخۆشی شەكرە لە ڕەمەزاندا
لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزاندا موسڵمانان لەسەرتاسەری جیهانەوە بەڕۆژوو دەبن كەژمارەیەكی زۆریان نەخۆشی شەكرەیان هەیە و ڕۆژووگرتن گرفتیان بۆ دروست دەكات و مەترسی بۆ سەر تەندروستیان دروست دەبێت ، هەرچەندە زۆر جار ڕێنمایی توشبووانی شەكرە دەكرێت بەڕۆژوو نەبن ، بەڵام ئەگەر سووربوون لەسەرئەوەی بە ڕۆژووبن ئەوا دەبێت ئاگاداری مەترسیەكان بێت و ئاگای لەڕێنمایی پزیشك بێت بۆئەوەی ڕێژەی شەكرەكەی بەرز یاخود نزم نەبێتەوە و ڕووبەڕووی ووشكبوون نەبێتەوە .
پێویستە تووشبووانی نەخۆشی شەكرە لەكاتی بەڕۆژبووندا ڕاوێژ بە پزیشكان بكەن و چاودێری ئاستی شەكرەكانیان بكەن و هەموو شەوێك زیاتر لە دوو دەنك خورما نەخۆن و ئاو و شلەمەنی پێویستیش بخۆنەوە لەئێواراندا و دوور بكەونەوە لەو خواردنەوانەی ماددەی كافاینیان تێدایە چونكە دەبێتە هۆی ووشكبوونەوە .
پزیشكیان ڕێنمایی دەدەن بە تووشبووانی شەكرە دووربكەونەوە لەڕاهێنانی وەرزشی قورس پێش بەربانگ ، ئەگەر ڕۆژووەوان ڕێژەی شەكرەكەی دابەزی لەچەند سەعاتی یەكەمی بەڕۆژوو بوونداو گەیشتە ( 60 -70 ) هەروەها لەدوای بەربانگیش ڕێژەی شەكرەكەی بەرزبویەوەو گەیشتە (300) ئەوا دەبێت واز لەڕۆژوو بهێنێت تاوەكو دەگەڕێتەوە دۆخە سروشتیەكەی.
سەرچاوە/ ئیلاف
PM:12:47:18/05/2019
ئهم بابهته 2448
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت