بۆ سەرسفرەی بەربانگ ئەم خواردنەوانە لەیاد مەكەن



دوای چەند كاتژمێرێك لەبەڕۆژوو بوون هەموو ئەندامانی خێزان لەسەر سفرەی ئێوارە بۆ بەربانگ كردنەوە كۆدەبنەوە ،زۆر گرنگە لە كاتی بەربانگدا ئەم شلەمەنیانە لەسەر سفرەی ئێوارە هەبێت ،چونكە جەستەی ڕۆژوەوان پێویستی بەشلەمەنی زیاترە بۆ ئەوەی دووربن لە وشكبونەوە .

1-ئاو: باشترین و پێویستترین شلەمەنیە بۆ كەسی ڕۆژوەوان ، پێویستە دوای بەربانگكردنەوە دوو لیتر ئاو بخۆنەوە تاكاتی پارشێوكردن.

2-دەتوانن بۆ ئەو ئاوەی دەیخۆنەوە كەمێك ئاوی لیمۆ یان گەڵای نەعنای بۆ زیاد بكەن بۆ ئەوەی زیاتر ئارەزووی خواردنەوەی بكەن .

3-هەوڵبدەن دوای خواردنی نانی ئێوارە كوپێك چای سەوز بخۆنەوە ،ئەمە زۆر بەسوودە بۆ جەستە.

4-هەوڵبدەن شەربەتی سروشتی بۆ  سەر سفرەكانتان ئامادە بكەن ،شەربەتە دروستكراوەكان بڕێكی زۆر شەكر و ماددە پارێزەرەكان لەپێكهاتەیاندا هەیە و ئەمەش زیان بەتەندروستیتان دەگەیەنێت .

5-بۆ ئەوەی خاوەنی تەندروستیەكی باشبن ئەوە پێویستە خواردنەوەی  شەربەتی سەوزەكان لەبیرنەكەن .

6-شیر یەكێكە لەشلەمەنیە بەسوودەكان ،هەرسكردن ئاسان دەكات و بڕی پێویست پرۆتین بە جەستە دەبەخشێت و كۆئەندامی بەرگری لەشی مرۆڤ بەهێزدەكات.



PM:12:44:18/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 1276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو