هه‌وڵی زیادكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه ده‌درێت
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌و ناوخۆ و ئاسایش له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له هه‌وڵی زیادكردنی مووچه‌ی ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی پێشمه‌رگه‌دان كه مووچه‌كانیان كه‌مه، ده‌شڵێت: "كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ی خێزان و منداڵیان بۆ ببه‌سترێت".
عوسمان سێده‌ری، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌و ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان، به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: لیژنه‌كه‌یان هه‌وڵه‌كانی چڕ ده‌كاته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردن و زیادكردنی مووچه‌ی ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی پێشمه‌رگه كه مووچه‌كانیان كه‌مه، چونكه مووچه‌ی به‌شێكیان له ئاستی گوزه‌رانیاندا نییه و زۆر كه‌مه.
روونیشیكرده‌وه: "هه‌وڵی ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ین ده‌رماڵه‌ی هاوسه‌ر منداڵیان بۆ ببه‌سترێت، به حۆرێك كه خێزان 70 هه‌زار دیناره و هه‌ر منداڵێكیش 15 هه‌زار دیناره".
ئاشكراشیكرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و پرسه ره‌هه‌ندی دارایی هه‌یه، بۆیه له‌گه‌ڵ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م، هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه زیاد بكه‌ن.
ئه‌وه‌شی باسكرد: یه‌كێكی دیكه له‌كاره‌كانیان بۆ خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌یه كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن كارئاسانی بكه‌ن تا حكومه‌ت له‌و قه‌رزی خانووبه‌رانه‌ی له‌سه‌ریانه لێیان خۆش ببێت یان لانیكه‌م هاوكاری بكرێن له دره‌نگ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه.
AM:11:04:18/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 9604
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت