ئه‌و شوێنانه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ وه‌رده‌گرن


وێستگە نیوز-

بەپێی خشتەی دابەشکردنی مووچە کە وەزارەتی‌ دارایی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، هه‌فته‌ی داهاتوو ته‌واوی وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان و خانه‌نشینان مووچه‌ وه‌رده‌گرن.


سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بە وێستگە نیوزی راگەیاندبوو: "رۆژی‌ یەکشەممە 19ی‌ ئایاری‌ 2019 مووچەی‌ وەزارەتەکانی‌ شارەوانی‌ و کارەبا و گواستنەوە و گەیاندن و پلاندانان و کشتوکاڵ، دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی، دەستەکانی‌ مافی‌ مرۆڤ و وەبەرهێنان و دەسپاکی‌ و ژینگە و ناوچەکانی‌ دەرەوەی‌ هەرێم، دەزگای‌ مین و کۆمسیۆنی‌ هەڵبژاردن دابەشدەکرێت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدابوو: رۆژی‌ دووشەممە 20ی ئایاری 2019، مووچەی‌ وەزارەتەکانی‌ بازرگانی‌ و رۆشنبیری‌ و لاوان و ئاوەدانکردنەوە، سەرۆکایەتی‌ هەرێم و پەرلەمان و ئەنجومەنی‌ وەزیران دابەشدەکرێت.

هاوکات رۆژی‌ سێشەممەش 21ی ئایاری 2019، مووچەی‌ خانەنشینی‌ پێشمەرگە و چوارشەممەش مووچەی‌ خانەنشینی‌ شارستانی‌ دابەشدەکرێت.

ئەم موچەیەی دابەشدەکرێت مووچەی مانگی شوباتی 2019 ی وه‌زاره‌ته‌كانه‌ و سێیەم مووچەیە کە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.

هــ. ر


PM:10:07:17/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 12416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو