بەغدا مەرجی ناردنی به‌نزین بۆ پارێزگاکانی هه‌رێم ئاشکرا دەکات
بەغدا بە مەرج بەنزین دەنێرێت
وێستگه نیوز ـ هەستیار
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق باس له ناردنی به‌نزین ده‌كات له لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداو رایده‌گه‌یه‌نێت، مه‌رجی به‌غدا بۆ ناردنی سوته‌مه‌نی بۆ هه‌رێم ئه‌وه‌یه كه به‌نزینخانه‌كان له ژێرچاودێری عیراقدا بن.
غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی 17ی ئایاری 2019، به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "حكومه‌تی عیراق به‌ڵێنێكی پێمانداوە كه سوته‌مه‌نی، به‌تایبه‌ت به‌نزین ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكات، به‌ڵام به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی له‌پارێزگاكانی هه‌رێم به‌نزینخانه‌ی حكومی دروستبكرێت و له‌ژێرچاودێری حكومه‌تی به‌غدا بێت".
غالب محەمەد وتیشی: "راسته له سلێمانی ئاماده‌كاری بۆ كردنه‌وه‌ی به‌نزینخانه‌ی حكومی كراوه، به‌ڵام عیراق ده‌یه‌وێت ئه‌و سوته‌مه‌نییه‌ی ره‌وانه‌ی هه‌رێمی ده‌كات له‌ژێرچاودێری خۆیدا دابه‌شبكرێت، چونكه متمانه‌ی به‌هه‌رێم نییه".
راشیگه‌یاند: ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا عیراق ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، نازانرێت چی لێكراوه، چونكه به راپۆرتێكیش عیراق له چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی ئاگادار نه‌كراوه‌ته‌وه.
غالب محەمەد وتیشی: "به‌نوسراوی فه‌رمی داوامان له‌پارێزگاكانی هه‌رێم كردووه زانیاریمان پێبده‌ن له‌باره‌ی ئه‌و بڕه له‌نه‌وتی سپی كه ره‌وانه‌ی هه‌رێم كراوه‌و چۆن دابه‌شكراوه، به‌ڵام تائێستا هیچ وه‌ڵامێكمان وه‌رنه‌گرتووه".
PM:05:23:17/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 13172
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت