باڵیۆزی نوێی ئه‌مریكا له‌ عیراق دیاریكرا

‌ماسێو تیولەر

وێستگه‌ نیوزـ

ولایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا باڵیۆزی خۆی بۆ عیراق دیاریكرد و یه‌كه‌م لێدوانی باڵیۆزه‌ نوێیه‌كه‌ش دژی ئێران بوو.

باڵیۆزی نوێی ئه‌مریكا بۆ به‌غدا به‌ناوی ماسێو تیولەر له‌لایه‌ن ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا په‌سه‌ند كرا كه‌ پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بۆ ئه‌و پۆسته‌ كاندیدی كردبوو.

سایتی ناشناڵ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە عیراق لە دوای وەرگرتنی رەزامەندیی کۆنگرێس رایگەیاندوە: "دەبێت لەسەر کارەکانمان بۆ پاراستنی عێراق لە دەستێوەردانە ناوخۆیی و دەرەکییەکان بە هەڕەشەکانی ئێرانەوە بەردەوام بین".

ماسیۆ تیولەر پێشتر باڵیۆزی ئەمریکا بووە ماوەی پێنج ساڵ باڵیۆزی ئەمریكا بووە لە یەمەن و پێش ئه‌وه‌ش باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی بووه‌ له‌ کوەیتی  و چەند کارێکی راوێژکاریی و سیاسیشی لە باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا لە قاهیرە و بەغدا و ریاز و مەسقەت و لەندەن کردووە. 

دانانی تیولەر  بەباڵیۆزی نوێی ئەمریكا لەعیراق لەكاتێكدایە كە ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران لە ناوچەکە زیادیكردوە، بەڵام گەورە بەرپرسانی هەردوو وڵات ناوبەناو ئەوە بە گوێی میدیاکاندا دەدەن کە بەنیازی هەڵگیرسانی جەنگ نین.


PM:02:32:17/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 2500 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو