وه‌زیری دارایی: هه‌موو شه‌وێك خه‌و به موچه‌وه ده‌بینم
رێباز حه‌ملان، وه‌زیری دارایی و ئابوریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
وێستگه نیوزـ
وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تدا وه‌ڵامی 10 وشه‌ی به 10 وشه دایه‌وه، سه‌باره‌ت به وشه‌ی "موچه"ش وتی: "موچه ئه‌و شته‌یه كه هه‌موو شه‌وێك خه‌وی پێوه ده‌بینم".
رێباز حه‌ملان، وه‌زیری دارایی و ئابوریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه میوانی به‌رنامه‌ی ره‌ش و سپی كه‌ناڵی نێت تی ڤی كه ئه‌ڤین ئاسۆ، پێشكه‌شی ده‌كرد.
له‌میانی یه‌كێك له بڕگه‌كانی به‌رنامه‌كه كه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی 10 وشه بوو به 10 وشه، داوا له وه‌زیری دارایی كرا به وشه‌یه‌ك وه‌ڵامی وشه‌ی "موچه" بداته‌وه، ئه‌وش وتی: "موچه ئه‌و شته‌یه كه هه‌موو شه‌وێك خه‌وی پَێوه ده‌بینم".
یه‌كێك له وشه‌كانی دیكه پێشكه‌شكار وتی "نه‌وشیروان مسته‌فا" رێباز حه‌ملان وتی: "سه‌ركرده‌مه"، پێشكه‌شكار وتی "نێچیرڤان بارزانی" وه‌زیری دارایی وتی: مامۆستامه"و بۆ قوباد تاڵەبانیش وتی: "هاوڕێی ئازیزمە".
PM:01:24:17/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 18056
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت