بەم شێوەیە پارێزگاری لە پێست بکە لە مانگی ڕەمەزاندا



بەهۆی ئەوەی مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ دەکەوێتە وەرزی هاوینەوە، ڕەنگە کەمێک لەسەر ڕۆژووان گران بێت، چونکە لەشت وشک دەبێتەوە بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرماوە، ئەمەش زیانی بۆ پێست هەیە.

پێگەی"fustany" بۆ هاوکاریکردنی خانمان، لەپاراستنی بریقە و گەشانەوەی پێستیان،  هەندێک ڕێنمایی گرنگ بڵاودەکاتەوە:

1-پاش چەند کاتژمێرێک دوای نانی ئێوارە، هەوڵبدە ئاوێکی زۆر بخۆیتەوە، یان ئەو پێکهاتانە بخۆ کە ڕێژەی ئاو تێیدا زۆرە، وەک شوتی و پرتەقاڵ، لایەنی کەم پێیوستە لە 8 کوپ ئاو کەمتر نەبێت.

2-زۆر خواردنی پەنیر و پێکهاتەکانی، دەبێتە هۆی دروستبوونی زیپکە لەسەر پێست.

3-خواردنەوەی غازی و کافاینەکان کەم بکەرەوە.

4-هەوڵبدە بڕێکی کەم لوقمەقازی و زلوبیا کەنافە و ئەم جۆرە خۆراکانە بخۆ، چونکە سەرچاوەن بۆ دروستبوونی زیپکە.

5-خواردنی چەور کەم بکەرەوە، چونکە زیانی هەیە، لەبری ئەوە تەماتە و جەرجیر وزەڵاتە بخۆ.

6-کاتێک بە ڕۆژ دەچیتە دەرەوە، تا دەتوانیت کرێمی دژە خۆر بەکاربهێنە،بەتایبەتی لە 12 نیوەڕۆ تا 4 دوانیوەڕۆ.

7-خواردنی چەرەسات بەتایبەتی بادام و بستە، زۆر بەسوودە بۆ پێست، چونکە بڕێکی زۆر پێکهاتەی ڕیشاڵی تێدایە.

8-پێویستە دوای شتنی ڕوخسارت، زەیتێکی گونجاو بەکاربهێنیت، بۆ ئەوەی زەیتی سروشتی پێستەکەت لەدەست نەدەیت، بەتایبەتی پێست وشکەکان.


AM:09:37:17/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 1316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو