به‌رپرسێكی روسی سێ سیناریۆی شه‌ڕی ئه‌مریكا دژی ئێران ده‌خاته‌ڕوو
وێستگه نیوز –
جێگری سه‌رۆكی ئه‌كادیمیای روسی بۆ زانسی مووشه‌كی و بۆمبهاوێژ سێ سیناریۆی شه‌ڕی ئه‌مریكا دژی ئێران ده‌خاته‌ڕوو و رایده‌گه‌یه‌نێت كه 120 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكی ناتوانێت كێشه‌ی ئێران یه‌كلایی بكاته‌وه.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "فزغلیاد"ی روسی، كونستانتین سیفكۆف جێگری سه‌رۆكی ئه‌كادیمیای روسی بۆ زانسی مووشه‌كی و بۆمبهاوێژ رایگه‌یاندووه كه سێ سیناریۆی چاوه‌ڕوانكراو بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی ئێران له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه هه‌یه.
ئه‌و شاره‌زا روسییه ده‌ڵێت: "سیناریۆی یه‌كه‌م ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسمانی و مووشه‌كی سنوورداره له‌لایه‌ن ئه‌مریكا به ئامانجی خاپووركردنی دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران و 120 هه‌زار سه‌رباز ده‌توانن ئه‌و سیناریۆیه جێبه‌جێ بكه‌ن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه سیناریۆی دووه‌م ئه‌نجامدانی هێرشێكی به‌رفراوانی ئاسمانییه بۆ وێرانكردنی ئابووری ئێران هاوشێوه‌ی سیناریۆی یوغسلافیا و له‌و حاڵه‌ته‌دا پێویسته ژماره‌ی سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان زیادبكرێت، چونكه 120 هه‌زار سه‌رباز ده‌توانن ته‌نها هه‌ڵمه‌ته ئاسمانییه‌كه ده‌ستپێبكه‌ن.
كونستانتین سیفكۆف شه‌ڕی درێژخایه‌ن له دژی ئێران و داگیركردنی خاكه‌كه‌ی به‌دوورنازانێت و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه سیناریۆی سێیه‌م ئه‌نجامدانی جه‌نگێكی به‌رفراوانه كه هاوشێوه‌ی شه‌ڕی عیراق، هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌چنه ناو ئێرانه‌وه.
راشیگه‌یاند كه هه‌رگیز 120 هه‌زار سه‌رباز ناتوانن ئه‌و سیناریۆیه ئه‌نجام بده‌ن و پێویسته ژماره‌یان هه‌شت هێنده زیاد بكرێت.
وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی كۆماری ئیسلامی ئێران، له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا ئه‌مریكا كه‌شتی فرۆكه‌هه‌ڵگری ئابراهام لیكنۆڵن و كۆمه‌ڵه جه‌نگییه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد، سه‌ره‌ڕای چه‌ندین كه‌شتی جه‌نگی و مووشه‌كی پاتریۆت.
سه‌رچاوه: سپوتنیك
PM:09:06:16/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 5696
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت