ژنێك به‌هۆی كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی كوشت
وێستگه نیوز ـ
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایده‌گه‌یه‌نێت، ژنێكی لاوی خه‌ڵكی كرماشان بە هۆی کێشەی خێزانی و ناکۆکی لەگەڵ هاوسەره‌کەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوه.
رێكخراوه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه: ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 15ی ئایاری 2019، ئافره‌تێكی لاوی خەڵکی کرماشان بە ناوی زینەت کەرەمی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "زینەت تەمەنی 26 ساڵ و دایکی منداڵێک بووە".
هۆكاری خۆ كوشتنه‌كه‌شی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه كه ناوبراو بە هۆی کێشەی خێزانی و ناکۆکی لەگەڵ هاوسەرەکەی لە رێگەی خواردنی حەبەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.
هــ. ر
PM:01:24:16/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 8812
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت