قوباد تاڵه‌بانی به‌ڵێنی دا به‌دابینكردنی پێداویستییه‌كانی پۆلیسی سلێمانی
وێستگه نیوز –
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵێنی دا به دابینكردنی پێداویستییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس و هاوكاری ته‌واوی هێزه‌كانی پۆلیس بكات.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 15ی ئایاری 2019، عه‌میدی مافپه‌روه‌ر ئاسۆ شێخ ته‌ها، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سه‌ردانی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد .
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه : "له‌دیدارێكدا باسی كار‌و چالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی بۆ جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت كرا".
ئاماژه به‌وه‌شدرا كه جێگری سه‌رۆك وه‌زیران وێڕای ده‌ستخۆشی و پشتگیری له پۆلیسی سلێمانی ، به‌ڵێنی دا به‌دابینكردنی پێداویستییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس و هه‌روه‌ها هاوكاری ته‌واوی هێزه‌كانی پۆلیسی بكات .
PM:03:30:15/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 6212
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت