پەرلەمانی کوردستان هەڵوێستی خۆیی لەسەر روداوەکانی گوندی پەڵکانە دەربڕی

‌وێنە... ئەندامانی لیژنەی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان. AA

وێستگە نیوز-

لیژنەی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر روداوەكه‌ی دوێنێی گوندی پەلكانەی سنوری ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان و هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش له‌ سنوری مەخمور دوبز و سەرگەران دەربڕی.

ئەمڕۆ چوارشەممە جوان یونس، سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، "دوای سه‌پاندنی دۆخێكی به‌زۆر سه‌پێنراو به‌ سه‌ر ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به‌ تایبه‌ت پارێزگای كه‌ركوك، كورد له‌و ناوچانه‌ روبه‌ڕوی مامه‌ڵه‌ی ناده‌ستوری ده‌بنه‌وه‌ كه‌ ره‌فتاره‌كانی رۆژێمی به‌عسمان بیرده‌خه‌نه‌وه‌، چونكه‌ خه‌ڵكی كورد له‌و ناوچانه‌ ئازار دراون".

جوان یونس ئاماژەی بەوەشکرد، "دوایین ره‌فتاری ئه‌و هێزانه‌ روداوه‌كه‌ی دوێنی گوندی په‌لكانه‌ بو كه‌ هێزێكی زۆر و خه‌ڵكێكی عه‌ره‌ب هێرشیانكرده‌ سه‌ر كوردانی ئه‌و گونده‌ و به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك ئازاریان داون".

جوان یونس هەڕەشەی ئەوەشی کرد "ئەو دۆخەی په‌لكانه‌ و ده‌شتی مه‌خمور لێكتێگەیشتنه‌ی نێوان هەولێر و بەغدا هەڵدەوەشێنێتەوە".

سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم داوای کرد دۆخی ناوچە كوردستانیەكان ئاسایی بكرێنەوە، گیان و ماڵ كوردان و دانیشتوانی ئه‌و سنورانه‌ بپارێزرێت و سه‌قامگیریان بۆ بگه‌ڕێندرێته‌وه‌.

هــ.ب


PM:02:53:15/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 2128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت