ئاسایشی هه‌ولێر هه‌واڵی فڕاندنی كچێكی عه‌ره‌ب ره‌تده‌كاته‌وه
نور ناجح مه‌حمود
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر، هه‌واڵی فڕاندنی هاوڵاتییه‌كی عه‌ره‌بی له شاری هه‌ولێر ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند كه كێشه‌ی ئه‌و كچه خێزانییه و كه‌یسه‌كه‌ش له‌لای بەڕێوەبەرایەتیی توندوتیژی دژ بە ئافرەتانە.
سایتی كوردستان تی ڤی له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه: ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له فڕاندنی هاوڵاتییه‌كی عه‌ره‌ب به‌ناوی نور ناجح مه‌حمود-ی ته‌مه‌ن 13 ساڵ ده‌كه‌ن، راست نییه، به‌ڵكو كێشه‌كه كۆمه‌ڵایه‌تییه.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی: ئه‌و كچه 13 ساڵه كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بووه و له ماڵه‌وه رای كردووه، له‌گه‌ڵ خۆشی بڕی 20 هه‌زار دۆلاری ئه‌م‌ریكی (2 ده‌فته‌ر)ی بردووه.
راشیگه‌یاند: وه‌ك ئاسایشی هه‌ولێر به‌دواداچوونیان بۆ كه‌یسه‌كه كردووه و ده‌ركه‌وتووه كێشه‌كه كۆمه‌ڵایه‌تییه و ئێستاش كه‌یسه‌كه له‌لای بەڕێوەبەرایەتیی توندوتیژیی دژ بە ئافرەتانە.
PM:07:54:14/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 6924
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت