چۆنێتی دروستکردنی شۆربای گێزەر و قیمە
گرنگە لە مانگی رەمەزاندا بایەخ بە خواردنی شۆربا بدەیت، پێش ژەمی قورسی ئێواران، شۆربای ئەمڕۆ بە گێزەر و قیمە و بەزالیا ئامادەدەکرێت و تامێکی خۆشی هەیە.
پێداویستیەکان:
چوار پیازی بچوکی پارچە پارچەکراو
دوو گوێزەری پارچەکراو
کوپێک بەزالیا
دوو کوپ قیمە
یەک کوپ ئاو
خوێ و بیبەری ڕەش
نیو کەوچکی بچوک شەکر
دارچینی
زەیت
چۆنێتی ئامادەکردنی:
زەیتەکە گەرم بکە و پیازەکەی تێبکە و لەسەر ئاگرێکی مامناوەند دایبنێ.
گوێزەرەکەی تێبکە و تێکی بدە، تا کەمێک سور دەبێتەوە.
بەزالیا و ماجی ئاوەکەی تێبکە، وازی لێبێنە تا دەکوڵێت، دوای تۆزێک خوێ بیبەر و دارچینی و شەکرەکەی تێبکە، بۆ ماوەی 5 خولەک بەجێبهێڵە، پاشان پێشکەشی بکە.
AM:11:05:14/05/2019
ئهم بابهته 1684
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت