سێ خواردن لە رەمەزاندا تینوێتی کەمدەکاتەوە
لە مانگی رەمەزاندا بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرماوە، زیاتر هەست بە تینوێتی دەکەیت بەتایبەت لە کۆتاییەکاندا، چونکە جەستە وشک دەبێتەوە.
پێگەی yasmina سێ جۆری خواردن بڵاودەکاتەوە، کە یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی تینوێتی لە رەمەزاندا:
1-میوە دەوڵەمەند بە ریشاڵ و ئاوەکان، گرنگە لە پارشێودا بایەخی پێ بدەیت وەک کیوی و ئەنەناس، هاوکات پسپۆڕان ئاماژە بە سوودی خواردنی سێ دەنک خورما و کوپێک ئاو یان شیری کەم چەوری دەکەن.
2-سەوزەوات، رێژەیەکی زۆر ئاوی تێدایە و رێگا لە تینوێتی دەگرێت، لەهەمانکاتدا پسپۆڕان هۆشداری دەدەن لە کەمکردنەوەی خواردنەوەی چا و قاوە، چونکە کافاینی زۆر تێدایە و دەبێتەهۆی تینوێتی.
3-خواردن و خواردنەوە شەرقیەکان، وەک تەمەرهیند و نانە قەیسی یان شیر.
AM:11:03:14/05/2019
ئهم بابهته 1360
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت