نرخی تمه‌ن گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات
وێستگه نیوز ـ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13ی ئایاری 2019، له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌كردن به تمه‌ن-ی ئێرانی به‌رامبه‌ر دینار و دۆلار له‌كاتی داخستنی بازاڕ به‌م جۆره‌ی خواره‌وه بوون.
ره‌وه‌ز ئامانج له نوسینگه‌ی میرزا بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له شاری سلێمانی به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند: به‌پێی دوایین مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ كه له‌كاتی داخستنی بازاڕ له هه‌رێمی كوردستان به تمه‌ن-ی ئێرانییه‌وه كراوه، 1 ملیۆن و 453 هه‌زار تمه‌ن به‌رامبه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مریكی بوو.
وتیشی: "هه‌رله‌كاتی داخستنی بازاڕدا نرخی تمه‌ن به حه‌واڵه بۆ 100 دۆلار 1 ملیۆن و 503 هه‌زار تمه‌ن بووه و 100 هه‌زار تمه‌نیش به‌رامبه‌ر 8 هه‌زار و 450 دیناری عیراقی بوو".
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه به‌یانی ئه‌مڕۆ له كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا نرخی 100 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی به‌رامبه‌ر به 8 هه‌زار و 500 دینار بوو.
PM:08:18:13/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 12236
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت