بۆ رۆژووگران.. ئاگاداری ئەم جۆرە خواردنانە بە
بەگشتی لە رەمەزاندا رۆژووگران خواستێکی زۆریان لەسەر جۆراوجۆری خواردن هەیە، بەبێ ئەوەی بایەخ بە تەندروستییان بدەن، چونکە نابێت هەموو جۆرە خواردنێکی وەک چەوری و شیرینی پێکەوە بخۆیت، پێویستە پەیڕەوی سیستمێکی تەندروست بکەیت.
1-پێش هەموو شتێک هەوڵبدە ئێواران دوای شکاندنی ڕۆژوو، خواردنەوەی شل بخۆیت وەک شۆربا، ئاو، شەربەتی میوە سروشتیەکان، چونکە لەشت ڕێکدەخاتەوە یارمەتی کردنە دەرەوەی ژەهری لەشت دەدات.
2- دووربکەوەرەوە لە خواردنی سوێر، چونکە کاریگەری لەسەر تەندروستی هەیە، ئاوی لەشت هەڵدەمژێت.
3-بڕێکی کەم خواردنەوە کافاینەکان بخۆرەوە، وەک چا و قاوە خواردنەوە گازیەکان، چونکە کاریگەری لەسەر تەندروستی لەشت هەیە، ئاوی گیانت هەڵدەمژێت و خێرا خێرا میزت پێدەکات.
4-تا دەتوانیت سەوزە و میوە بخۆ، بەشێوازی شەربەت یان هەر شێوەیەکی تر، چونکە یارمەتی چوونەدەرەوەی ژەهری لەشت دەدات و ئاوێکی زۆر دەدات بە لەشت.
5-دووربکەوەرەوە لە خواردنەوەی خواردنەوە غازیەکان، چونکە زیانی تەندروستی هەیە، ئاستی شەکری خوێنت تێکدەدات و ئاوی گیانت هەڵدەمژێت.
6-هەوڵبدە خورما و شیر زۆر بخۆیت، سوودی زۆر هەیە بۆ لەش و لە ژەهراویبوون دەتپارێزێت و دژە ئۆکسانە.
PM:12:32:13/05/2019
ئهم بابهته 2416
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت