له‌ ​​کەنداوی عەرەب هێرشکرایه‌ سەر چوار کەشتی‌ بارزگانی

‌کەشتیە بارهەڵگرەکانی کەناوی عەرەبی

وێستگه‌ نیوز ـ
حکومەتی‌ ئیمارات رایگەیاندووە، لەلایەن چەند گروپێکی‌ نەناسراوەوە هێرشکراوەتە سەر چوار کەشتی‌ بارزگانی لە ئاوەکانی نزیک ئەو وڵاتەدا و زیانێکی‌ زۆریان پێگەیشتووە.


وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات لە بەیاننامەیەکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، هێرشەکان هیچ زیانێکی‌ گیانی لێ نەکەوتووتەوە بەڵام زیانی مادی زۆر بەر کەشتییەکان کەوتووە و مەترسی لەسەر بازرگانی و جوڵەی کەشتییەکان لە ناوچەکە دروستکردووە.

هاوکات هەر یەک لە بەحرەین و سعودییە و میسر و عەمان و ئوردن داوای لێکۆڵینەوەی بە پەلە دەکەن لە رووداوەکە و شێوازی هێرشەکە.

وەزارەتی دەرەوەی سعودیە رایگەیاندووە، دوو لەو کەشتیانە سعودین و گوێزەرەوەی‌ نەوتبوون و بەو کردارەش مەترسی لەسەر ئاسایشی بازاڕەکانی نەوتی جیهانی دروستەبێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ئێستادا پەیوەندییەکانی ئێران و ئەمریکا لە ناوچەکە بە تەواوی گرژبووە و لە ماوەی رابردوو ئێران هەڕەشەی‌ داخستنی‌ گەروی هورمزی کرد بە رووی کەشتییە بارزگانی و جەنگییەکاندا و لەبەرامبەردا ئەمریکا هەڕەشەی‌ سەربازی دەکات لە ئێران دەکات.

هــ. ر


AM:09:31:13/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 5312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو