عادل عه‌بدولمه‌هدی: پارەی تەرخانکراوی بودجەی 2019 بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرین

‌عادل عەبدولمەهدی

وێستگه‌ نیوز ـ
سەرۆک وەزیرانی عیراق جارێکی دیکە جەختدەکاتەوە کە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا لە ئاستی زۆر باشدان و حکومەتی عیراق هیچ ئاستەنگێک بۆ بودجەی تەرخانکراوی هەرێمی کوردستان دروستناکات.


ئەمڕۆ سێشەممە 7ی ئایاری 2019، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەی خۆی سازکرد.

لەبارەی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و پرسی بودجە و نەوت كه‌ پرسیاری په‌یامنێری یه‌كێك له‌ كه‌ناڵه‌ ئاسمانییه‌ كوردیه‌كان بوو ئاڕاستەی عەبدولمەهدی کرد، لە وەڵامدا وتی: "هەر بڕە پارەیەک لە یاسای بودجەدا هاتبێ بۆ هەرێمی کوردستان خەرجدەکرێت".

وتیشی: "هەندێک تێڕوانینی جیاوازمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە، بەڵام لە گفتوگۆداین و پەیوەندیمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی بەرزدایە".

سەبارەت بە هەماهەنگی پێشمەرگە و سوپای عیراق، سەرۆک وەزیرانی عیراق کە فەرماندەی گشتیی هێزە وتی: "پەیوەندی باشمان لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە هەیە، لەگەڵ پێشمەرگە بەردەوامدەبین لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن و ئۆپەراسیۆنی هاوبەشیشمان لەگەڵ پێشمەرگە دژی داعش ئەنجامداوە".

دەشڵێت: "بۆشاییە ئەمنییەکانمان لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە پڕکردووەتەوە".


PM:05:24:07/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 3492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو