هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌كه‌ی كرد
وێستگه نیوز –
پاشای تایله‌ند هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه تایبه‌تییه‌كه‌ی كرد و كردییه شاژنی وڵات.
رۆژی چوارشه‌ممه رۆژنامه‌ی ره‌سمی بڵاویكرده‌وه كه ماها فاجیرۆنگكۆرن "66 ساڵ" پاشای تایله‌ند به‌ڕه‌سمی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ سوسیدا فاجیرۆنككورن نا ئایودیا كردووه و له ئێستادا بووه‌ته شاژنی وڵات.
هه‌رچه‌نده نزیكه‌ی سێ ساڵه ناوبراو له‌گه‌ڵ ماها فاجیرۆنگكۆرن ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام زانیاری ره‌سمی ده‌رباره‌ی كه‌مه و ده‌وترێت كه ته‌مه‌نی 40 ساڵه و پێشتر كارمه‌ندی ناو فڕۆكه بووه له هێڵی ئاسمانی تایله‌ند.
ساڵی 2014 په‌یوه‌ندی كردووه به پاسه‌وانانی كۆشكی شاهانه و بووه به فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی پاسه‌وانی كه‌سی شا و له ئێستادا پله‌ی جه‌نه‌ڕاڵی هه‌یه.
ماها فاجیرۆنگكۆرن كه پێشتر سێ جار هاوسه‌رگیری كردووه، دوای گیانله‌ده‌ستدانی شا بومیبول ئادولیادیج-ی باوكی له تشرینی یه‌كه‌می 2016دا بوو به پاشای تایله‌ند.
له ساڵی 1932دا تایله‌ند بوو به ده‌وڵه‌تێكی شاهه‌نشایی ده‌ستووری، به‌ڵام هێشتا خێزانی شاهانه خاوه‌نی هێز و سه‌رمایه‌یه‌كی زۆرن و كۆمه‌ڵێك یاسای توند شا له له ره‌خنه‌گرتن ده‌پارێزێت.
سه‌رچاوه: ئه‌لحوڕه
PM:09:52:02/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 10444
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت