د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی به‌شداریی له به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی NRT2 كرد و تیایدا گۆرانییه‌كه‌ی بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی وت.
له‌میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی ئێواره‌ی NRT2 ، كه رۆژانه كاتژمێر 6ی په‌خش ده‌كرێت، پارێزگاری سلێمانی گۆرانیی (ئامۆزا تۆ باڵا به‌رزی) بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی كرد به دیاری.
هه‌ر له‌میانی به‌رنامه‌كه‌دا، د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، چه‌ند ئایه‌تێكی قورئانی پیرۆزیشی خوێنده‌وه، وتیشی: هه‌موو شیكه‌ره‌وه‌كان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو ئایه‌ته بخوێنیته‌وه وه‌ك ئه‌وه وایه هه‌موو قورئانت خوێندبێته‌وه.
پاشان پارێزگاری سلێمانی له‌میانی به‌رنامه‌كه‌دا بووه بێژه‌ر و وه‌ك بێژه‌رێك له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن هه‌واڵێكی خوێنده‌وه.
دوای خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ش پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه‌ش ده‌ستخۆشیی لێ‌كرد، به‌ڵام ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی لێگرت كه ده‌بوایه تۆزێك خاوتر هه‌واڵه‌كه‌ی بخوێندایه‌ته‌وه و بایه‌خیشی به خاڵبه‌ندی بدایه.
PM:07:20:02/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 12260
جار خوێنراوه‌ته‌وه