له‌گه‌ڵ 16 شۆخ و شه‌نگ ده‌ركه‌وت
تایسۆن فیوری
وێستگه نیوزـ
تایسۆن فیوری، پاڵه‌وانی پێشووی یاریی مشته‌كۆڵه وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ 16 كچی شۆخوشه‌نگ بڵاوكرده‌وه، ده‌ستبه‌جێش له‌ژنه‌كه‌یه‌وه وه‌ڵامێكی پێگه‌یشت.
تایسۆن فیوری كه ته‌مه‌نی 30 ساڵه وێنه‌كه‌ی له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام بڵاوكردوه‌ته‌وه كه له‌گه‌ڵ كچانی تیپی هاندانی مانا گرتوه و له‌سه‌ری نوسیوه: "شه‌وێك له‌گه‌ڵ جوانه‌كان" ئینجا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند ئیمۆجییه‌كی تایبه‌ت به ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی داناوه.
دوای بینینی ئه‌و وێنه‌یه، هاوسه‌ری فیوری به‌ناوی فورا به ته‌نزه‌وه له‌سه‌ر وێنه‌كه نوسیویه‌تی: "وێنه‌یه‌كی جوانه بچكۆله‌كه‌م"، هه‌وادارانی ئه‌و یاریزانه‌ش قسه‌كه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌یان به ته‌نز و توانج وه‌رگرتوه و چه‌ندین كۆمێنتی گاڵته ئامێزیان بۆ نوسیوه.
یه‌كێكیان به‌و یاریزانه‌ی وتوه: "باشتره نه‌گه‌ڕێیته‌وه ماڵه‌وه یان ده‌بێت چاوه‌ڕوانی چه‌ند مشته‌كۆڵه‌یه‌ك بیت".
بڕیاره تایسۆن فیوری، پاڵه‌وانی پێشوی كێشی قورس له 15 حوزه‌یرانی داهاتوو له‌سه‌ر حه‌له‌به‌ی لاس فیگاس-ی ئه‌مریكا روبه‌ڕوی تۆم شوارز-ی ئه‌ڵمانی ببێته‌وه، ئه‌مه‌ش دووه‌م روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی فیوریه دوای راگرتنی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌سه‌ر به‌كارهێنانی مادده‌ی وزه‌به‌خش و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كایه‌ی وه‌رزشی.
PM:06:57:29/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 8392
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت