ماڵی له‌شفرۆشی رۆبۆته‌كان لە ژاپۆن ده‌كرێته‌وه
وێستگه نیوز ـ
كۆمپانیای Lumidollsی جیهانی ئاماده‌كاری ده‌كات بۆئه‌وه‌ی یه‌كه‌م ماڵی له‌شفرۆشی بۆ رۆبۆته سێكسییه‌كان له ژاپۆندا بكاته‌وه.
بڕیاره ئه‌و ماڵه سێكسییه له شاری ناگۆیا له ویلایه‌تی ئایچی ژاپۆن بكرێته‌وه، كه پێشتریش له به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی و تۆرینۆی ئیتاڵیا هه‌مان هه‌نگاوی نابو، یه‌كه‌م كاری له‌وشێوه‌یه‌شی ساڵی 2017 بوو له شاری به‌رشه‌لۆنه‌ی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا.
سێرگی بریتۆ سه‌رۆكی كۆمپانیاكه له‌باره‌ی ماڵه له‌شفرۆشییه‌كه‌ی رۆبۆته‌كان وتویه‌تی: "هه‌لی ئه‌وه بۆ خه‌ڵكی ده‌ڕه‌خسێت تا خه‌یاڵه وه‌حشیگه‌رانه‌كانیان له‌و ماڵانه‌ی له‌شفرۆشیدا به‌دیبهێنن".
ده‌شڵێت: "پێموایه ژماره‌یه‌كی زۆر له پیاوه‌كان هه‌ن، كه ده‌یانه‌وێت بوكه‌ڵه نێره‌كانیش تاقیبكه‌نه‌وه و له په‌یوه‌ندی سێقۆڵیدا به‌كاریبهێنن".
سپۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ترسن ماڵی له‌شفرۆشی له ژاپۆندا كێشه‌ی دیمۆگرافی زیاتری لێبكه‌وێته‌وه، كه ئێستا وڵاته‌كه خۆی رێژه‌ی له‌دایكبونی تیادا كه‌مه و خه‌ڵكیش رووی له رۆبۆت و بوكه‌ڵه سێكسییه‌كان كردووه.
هــ. ر
AM:11:43:29/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 2068
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت