ئیمارات بڕی 250 ملیۆن دۆلاری بۆ سودان نارد
ئیمارات بڕی 250 ملیۆن دۆلاری بۆ سودان نارد
وێستگه نیوز ـ
سندووقی گەشەپێدانی ئەبو زەبی سەر بە حکومەتی ئیمارات بڕی 250 ملیۆن دۆلاری بۆ سەقامگیری دارایی سودان بۆ بانکی ناوەندی سودان ناردووە.
بەپێی ھەواڵێکی ئاژانسی WAMی فەرمی سەر بە ئیمارات، بەمەبەستی ھاوکاریکردنی سیاسەتی دارایی بانکی ناوەندی سودان و دەستەبەرکردنی سەقامگیری دارایی، وڵاتی ئیمارات پارەی نەختی بۆ سودان ناردووە.
راشگەیەندراوە، لە کۆی گشتی سێ ملیار دۆلار کە ھەردوو وڵاتی سعودیە و ئیمارات بەڵێنی پێدانیان دابوو، تەنھا 250 ملیۆن دۆلار بۆ سودان رەوانه کراوە.
ھەفتەی رابردوو ئاژانسی SPAی فەرمی سعودی رایگەیاندبوو کە ئیمارات و سعودیە بڕیاری پێدانی سێ ملیار دۆلاریان وەک ھاوکاری بە سوودان داوە و بڕیاریشە 500 ملیۆن دۆلار لەو بڕە بخرێتە سەر حیسابی بانکی ناوەندی سودان.
راشگەیەندرابوو، ئەم ھاوکارییە رۆڵی گرنگی دەبێت لە سووکردنی فشارەکان بۆ سەر جونیەی سودانی.
هــ. ر
AM:09:13:29/04/2019
ئهم بابهته 2212
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت