نمایشی‌ جلی‌ كوردی‌ له‌ سلێمانی‌


وێستگه‌ نیوز –
به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ر و ژماره‌یه‌ك میوان له‌ سه‌رای سلێمانی نمایشێكی به‌رفراوانی جلی كوردی ژنان به‌ڕێوه‌چوو.

ئێواره‌ی‌ رۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ 25ی‌ نیسانی‌ 2019 به‌ ئاماده‌بوونی بابه‌كر دڕه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی و میوانێكی زۆر نمایشێكی به‌رفراوانی جلی كوردی ژنان له‌ سه‌رای سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.

نمایشه‌كه‌ له‌ لایه‌ن رێكخراوی نوون-ی ھاوكاری كه‌ ڕێكخراوێكه‌ بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به‌ ھاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و ھونه‌ره‌وه‌ رێكخرابوو.

له‌ چالاكییه‌كه‌دا چه‌ند دیزاینێكی‌ جلی‌ كوردی‌ كۆن و نوێی‌ خانمان له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك خانمه‌وه‌ نمایشكران.


AM:08:49:26/04/2019












































ئه‌م بابه‌ته 1544 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو