مه‌لا به‌ختیار: گه‌نده‌ڵی نه‌هێڵین، دژه‌كانمان هیچیان پێناكرێت
وێستگه نیوز -
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر ئه‌م حكومه‌ته، به یه‌كێتی، پارتی و لایه‌نه‌كانی تریش گه‌نده‌ڵی نه‌هێڵین، ئه‌وا دژه‌كانمان هیچیان پێناكرێت، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌حزبه تازه‌كان كه‌وتونه‌ته یاخیبوون، یه‌ك له‌سه‌ر هه‌زاری جوتیارێكی كورده‌واریان نه‌كردووه".
مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه "له‌مێژووی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، نه‌ته‌وه‌یه‌ك نادۆزیته‌وه به‌قه‌ده‌ر كورد له‌پێناو ئازادی‌دا قوربانی دابێت!و یه‌كه‌مین راپه‌ڕینی رزگاری كورد، به‌راپه‌ڕینی به‌درخانییه‌كان ناسراوه له(1937)و له‌وكاته‌وه بۆ ئێستا راپه‌ڕینی نه‌ته‌وه‌یی به‌رده‌وامه و له‌كۆی راپه‌ڕینه‌كانیش كه (22بۆ23) راپه‌ڕین ده‌كات، له‌هیچ یه‌كێكیاندا كه‌متر له ده هه‌زار شه‌هیدمان نه‌به‌خشیوه.".
مه‌لا به‌ختیار وتی: "ئه‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه، له‌راپه‌ڕین، حكومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئێستا، به‌ری ره‌نجی ئه‌و هه‌موو تێكۆشانه‌یه، كه دوو سه‌د ساڵ له‌تێكۆشان و قوربانی ده‌كات، به‌ڵام به‌داخه‌وه خه‌ڵكانێك هه‌ن كه له‌بایه‌خی ئه‌م ده‌ستكه‌وت‌و تاقیكردنه‌وه‌یه نازانن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئه‌وانه‌شی له‌بایه‌خی ئێستا تێناگه‌ن، به‌شی زۆری ئه‌وانه‌ن كه یه‌ك له‌سه‌دی ئێوه و مانان ره‌نجی نه‌داوه، ئه‌وه‌ی جوتیاری كورد به‌ساده‌یی خۆیی، به‌نان‌و ماڵ‌و جل‌وبه‌رگی خۆی، له‌ماڵی خۆی، له‌حاڵ و به‌كوێره‌وه‌ری خۆی له‌خزمه‌تی شۆڕشدا كردوێتی و پێشمه‌رگه‌كانی (1975) هه‌موو ئه‌مانه ده‌زانین".
وتیشی: "هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌حزبه تازه‌كان په‌یدابوون‌و كه‌وتونه‌ته یاخیبوون‌و هه‌ڵویست وه‌رگرتن، یه‌ك له‌سه‌ر هه‌زاری جوتیارێكی كورده‌واریان بۆ كورد نه‌كردووه".
مه‌لا به‌ختیار باسی له‌وه‌شكرد كه "ئه‌گه‌ر ئێستا كه خه‌ڵك ره‌خنه‌و گلله‌یی هه‌یه، له‌به‌ر ناعه‌داله‌تییه، له‌به‌ر گه‌نده‌ڵییه، كه بۆته مۆرانه بۆ بیركردنه‌وه‌و ئه‌ندێشه‌ی خه‌ڵك. ئه‌گه‌رچی زۆرترین ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ش به به‌راورد به‌ناوچه‌كانی عیراق له‌كوردستان هه‌یه‌و هه‌موو ئه‌مانه‌ش ده‌ستكه‌وتی گه‌وره گه‌وره‌ن، ئێستا هه‌موو ئه‌و پێشكه‌وتن‌و ئاوه‌دانكردنه‌وانه‌مان هه‌یه، هه‌مووی چۆته گره‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا گه‌نده‌ڵی پاكده‌كه‌ینه‌وه یان نا..؟".
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "ئه‌گه‌ر ئه‌م حكومه‌ته، به یه‌كێتی، پارتی و لایه‌نه‌كانی تریش، گه‌نده‌ڵی نه‌هێڵین، ئه‌وا دژه‌كانمان هیچیان پێناكرێت، چونكه ئه‌وانه به‌ته‌نها له‌سه‌ر دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی ئه‌م هه‌موو دژایه‌تییه‌مان ده‌كه‌ن!".
ئه‌م وتانه‌ی مه‌لا به‌ختیار له‌میانی پێشوازیكردنی له‌ژماره‌یه‌ك ریش سپی‌و كه‌سایه‌تی هه‌مه‌وه‌ند و ده‌وروبه‌ری چه‌مچه‌ماڵ و ته‌كیه و سۆڵێ هات كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه پێشوازی لێ‌كردن.
PM:07:46:25/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 2604
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت