جۆ بایدن خۆی بۆ كێبڕكێكانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كاندید كرد
جۆ بایدن
وێستگه نیوز -
جۆ بایدن جێگری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا به‌فه‌رمی رایگه‌یاند كه خۆی كاندید ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ببێته پاڵێوراوی پارتی دیموكرات بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2020ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا.
جۆ بایدن جێگری باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند كه خۆی كاندید ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ببێته پاڵێوراوی پارتی دیموكرات بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2020ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا.
بایدن نووسیوویه‌تی: "له پێناو رۆحیه‌تی ئه‌م گه‌له له تێكۆشانداین. ئه‌گه‌ر رێگه به‌وه بده‌ین دۆناڵد تره‌مپ هه‌شت ساڵ له كۆشكی سپی بمێنێته‌وه كاراكته‌ری نیشتمانی تاهه‌تایه و له بنه‌ڕه‌ته‌وه ده‌گۆڕێت. به‌رامبه‌ر ئه‌وه وه‌ك سه‌یركه‌ر نامێنینه‌وه".
سه‌رچاوه نزیكه‌كان له بایدن به میدیاكانی ئه‌مریكایان راگه‌یاندووه كه جۆ بایدن هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانی ته‌واو كردووه بۆ چوونه ناو كێبڕكێیه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا.
ماوه‌یه‌كی درێژه خه‌ڵك به تامه‌زۆرییه‌وه چاوه‌ڕوانی بڕیاری جۆ بایدنی ته‌مه‌ن 76 ساڵه ده‌كه‌ن له‌باره‌ی خۆكاندیدكردنی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا و هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌كه‌یشی به دروشمی ئه‌وه‌ی كه خۆی ده‌بێته تاكه كاندیدی دیموكراته‌كان كه پارته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌ك كۆده‌كاته‌وه و هه‌ره‌س به دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكای كۆماریی ده‌هێنێت.
PM:07:24:25/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 1752
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت