دوو منداڵ برینداربوون
وێستگه نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند كه له دوو رووداوی جیاوازدا له شاری قه‌ڵادزێ دوو منداڵ بریندار بوون و بۆ وه‌گرتن چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند كه "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه كاتژمێر 5:00 بریندارێك به‌ناوی (س.س. س) ته‌مه‌ن 7 ساڵان دانیشتووی ژاراوه گه‌ڕه‌كی شه‌هیدان گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه".
پۆلیسی راپه‌ڕین ده‌ڵێت: "ئۆتۆمبێلێكی جۆری (تۆیۆتا/ هایلۆكس) منداڵه‌كه‌ی شێلاوه و دواتر شۆفێره‌كه رایكردووه بۆ شوێنێكی نادیار".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "باری ته‌ندروستی برینداره‌كه جێگیره و دادوه‌ریش بڕیاریدا به ده‌ستگیركردنی شۆفێری تۆمه‌تبار".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "له لایه‌كی تره‌وه كاتژمێر 12:30 خوله‌كی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ منداڵێك به‌ناوی (ز.غ.ر.) ته‌مه‌ن 12 ساڵان پیشه‌ی خوێندكار دانیشتووی قه‌ڵادزێ گه‌ڕه‌كی شه‌هیدان له لایه‌ن كه‌سوكاری گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ".
روونیشیكرده‌وه كه "به‌وته‌ی كه‌سوكاره‌كه له‌كاتی دابه‌زینی له‌ناو ئۆتۆمبێل له جۆری (مینی پاس) منداڵه‌كه كه‌وتووه و به‌و هۆیشه‌وه باری ته‌ندروستی تێكچووه، كه به‌وته‌ی پزیشك پێده‌چێت زیان به‌ر سه‌ری كه‌وتبێت و به‌و هۆیه‌شه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی رانیه كراوه".
پۆلیسی راپه‌ڕین راشیگه‌یاند كه مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه بۆ هه‌ردوو رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
PM:06:44:25/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 3196
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت