مووچه‌ی دوو مانگی مامۆستایانی وانه‌بێژ دابه‌ش ده‌كرێت
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كانی په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوا و شارباژێری سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی رایانگه‌یاند كه هه‌فته‌ی داهاتوو پاره‌ی وانه‌بێژی دوو مانگی مامۆستایان دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25ی نیسانی 2019، به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی رایگه‌یاند كه به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و خوێندنگه و قوتابخانانه‌ی كه مامۆستای وانه‌بێژیان هه‌یه ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه موچه‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژ بۆ مانگی (١-٢) ئاماده یه و ده‌توانن ئاگاداری مامۆستایانی وانه بێژ بكه‌ن كه سه‌ردانی به‌شی ( ژمێریاری وانه‌بێژی) بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی.
هاوكات به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی شارباژێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، رایگه‌یاند كه دوای هه‌وڵ و ماندووبوونێكی زۆر وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی شارباژێڕ توانیان لیستی وانه‌بێژی مامۆستایان ته‌واو بكه‌ن.
په‌روه‌رده‌ی شارباژێر ده‌ڵێت: "ئاگاداری سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی سنووری به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان ده‌كه‌ینه‌وه كه رۆژی یه‌كشه‌ممه 2019/4/28 كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆ سه‌ردانی به‌شی ژمێریاری بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی پاره‌ی وانه‌بێژی مامۆستایان بۆ مانگی 2 و 3 /2019".
PM:05:05:25/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 3800
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت