جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ: رێگه‌ی یاسایی به‌رانبه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ده‌گرینه‌به‌ر كه تۆمه‌تیان ئاراسته كردووین
وێستگه نیوز –
ئه‌نجومه‌نی باڵای جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاند كه رێگه‌ی یاسایی به‌رانبه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ده‌گرنه‌به‌ر كه تۆمه‌تیان ئاراسته كردوون.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ره ئه‌نجومه‌نی باڵای جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند كه "دره‌نگانێكی شه‌وی 21 له‌سه‌ر 22ی 4ی 2019 دوو ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه و تیایدا باسیان له كۆمه‌ڵه بابه‌تێك كردووه كه ته‌نیا له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا باسیان كردووه و له هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فه‌ڕمی جوڵانه‌وه‌كه‌دا هیچ قسه‌یه‌كیان له‌وباره‌وه نه‌بووه له كاتێكدا ئه‌و دوو كه‌سه له‌ناو جوڵانه‌وه‌كه‌دا كاراكته‌ری دیار بوون".
ئه‌نجومه‌نی باڵای جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه "جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ وه‌ك چۆن له بنه‌ڕه‌تدا بۆ پاراستن و به‌رگریكردن له كه‌رامه‌تی هاوڵاتیان هاته‌بوون كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌كێتییه‌وه ئیهانه‌ی پێده‌كرێت، ئاواش به توندی ئیدانه‌ی هه‌ر جۆره هێرشێك ده‌كات بۆسه‌ر كه‌سایه‌تی و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ر هاوڵاتیه‌كی كوردستان و له‌پێشیشیانه‌وه ته‌واوی په‌رله‌مانتار و نوێخوازان و خۆبه‌خشانی خۆی".
ئه‌نجومه‌نی باڵا ده‌ڵێت: "نه‌وه‌ی نوێ به‌توندی ئیدانه‌ی هێرشكردنه‌سه‌ر په‌رله‌مانتاران ده‌كات و هیواده‌خوازێت له‌ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا راستییه‌كان وه‌ك خۆی بۆ خه‌ڵكی كوردستان ئاشكرا ببن".
ده‌شڵێت: "جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رایده‌گه‌یه‌نێت كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و تۆمه‌ته هه‌ڵبه‌ستراو و نابه‌جێیانه خۆش نابێت كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه و ته‌واوی خۆبه‌خشانی جوڵانه‌وه‌كه‌ی كراوه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "له هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك زیاتر بڕوامان به سه‌روه‌ری یاسا هه‌یه و له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و تۆمه‌ت و ناوزڕاندنه پلان بۆدانراوه رێگه‌ی یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ده‌گرینه‌به‌ر و داوای سه‌لماندنی تۆمه‌ته‌كانیان لێده‌كه‌ین".
ئه‌نجومه‌نی باڵای جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانی په‌رله‌مانتار شادی نه‌وزاد راشیگه‌یاندووه كه "پێمانوایە ئەو خانمە قوربانییه و لە ژێر فشاردایە و ئەو تۆمەتەشی کە ئاراستەی جوڵانەوەکە و سەرۆکەکەی کردووە، دوورە لە ڕاستی و ئەو بەهایانەی نەوەی نوێی لەسەر دامەزراوە".
باسی له‌وه‌شكرد كه "هێزە ئەمنییەکان لە سلێمانی بەبێ فەرمانی دادوەر و هیچ پاساوێک چەندین خۆبەخشی نەوەی نوێیان دەستگیرکردووە و له ئێستادا بێسه‌روشوێنن".
ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ ئاشكراشیكرد كه "لیژنەی ئینزیباتی لەسەر هەردوو پەرلەمانتار رابوون مەعروف و سەرکەوت شەمسه‌دین دروستکردووە و دەبێت لە ماوەیەکی کەمدا بێنە بەردەم لیژنەکە و وەڵامی پرسیارەکان بدەنەوە بە پێچەوانەوە ئەندامێتیان سڕدەکرێت و لە جوڵانەوەکە دووردەخرێنەوە".
PM:04:17:25/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 1800
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت