بەڕێوەبەرێکی تری کورد لە کەرکوک لە پۆستەکەی دورخرایەوە
وێستگه نیوز –
به‌بڕیاری بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق، به‌ڕێوه‌به‌رێكی تری كورد له پۆسته‌كه‌ی دووخرایه‌وه و كه‌سێكی عه‌ره‌ب له شوێنی دانرا.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق به نووسراوی ژماره (28446) له 23ی نیسانی 2019 به ئیمزای عه‌قیل مه‌حمود ئه‌لخه‌زعه‌لی بریكاری وه‌زاره‌ت بڕیاری دا به دوورخستنه‌وه‌ی عه‌مید محه‌مه‌د تاهیر محه‌مه‌د عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كۆمپانیای نه‌وتی باكوور له شاری كه‌ركوك.
له نووسراوه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق بڕیاری داوه به دانانی عه‌مید رافد تاڵب کە لە نەتەوەی عەرەبە لە شوێنی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره كورده.
دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 و به هۆی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی له پارێزگای كه‌ركوك، ژماره‌یه‌كی زۆر له كورده‌كان پۆسته‌كانیان له‌و پارێزگایه له ده‌ست دا و هه‌ردوو پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب و توركمان شوێنه‌كانیان ده‌گرنه‌وه.
PM:04:07:25/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 1912
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت