سروە عەبدولواحید: ئەوەی بۆ دۆلار خۆی دەفرۆشێت شایەنی رێز نییە
وێستگه نیوز ـ
سروە عەبدولواحید، خوشکی شاسوار عەبدولواحید و نوێنەری جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە هاوپەیمانێتی چاکسازی و بنیادنان رایگەیاند، پارتی و یەکێتی بە هەموو رێگایەک هەوڵی کپکردنی شاسوار عەبدولواحیدیان داوە بەڵام شکستیان هێنا، ئەمجارەش سەرکەوتوو نابن.
سروە عەبدولواحید لە تویتێکیدا نوسیویەتی: "راستی دەردەکەوێت، ئەوەی خۆی دەفرۆشێت بۆ دۆلار شایەنی رێز نییە".
قسەکانی سروە عەبدولواحید ئاماژەیەکە بەو ئاڵۆزییە ناوخۆییانەی لەم دواییەدا لەناو جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕوویانداوە.
دره‌نگانێكی شه‌وی یه‌كشه‌ممه 21ی نیسانی 2019، به‌یاننامه‌یه‌ك به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی باڵای نه‌وه‌ی نوێ و فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی عیراق بڵاوبوه‌وه و تیایدا هاتبوو:" ئێمه نیگه‌رانین، كه نه‌وه‌ی نوێ له جوڵانه‌وه‌یه‌كی سیاسی جیاواز له مۆدێلی سیاسی زاڵ، به‌ره‌و باندێكی سیاسی ته‌نگه‌به‌ری ئه‌وتۆ براوه، كه ھه‌مو ده‌زگا و ئۆرگانه گرنگه‌كانی بڕیاردان تێیدا په‌راوێز خراوه و بڕیاری ده‌سته جه‌معی تێدا نه‌ماوه. جوڵانه‌وه‌كه به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ خێزان و بزنس تێكه‌ڵ كراوه، ئیتر جیاكردنه‌وه‌یان سه‌خت بێت."
دوای ئه‌و به‌یاننامه‌یه، شه‌وی دووشه‌ممه 22ی نیسانی 2019، به‌یاننامه‌یه‌كی دیكه به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی باڵای نه‌وه‌ی نوێوه بڵاویكرایه‌وه و تیایدا ئاماژه به‌وه دراوه‌كه به‌یاننامه‌كه به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی باڵا و ره‌زامه‌ندی و ده‌نگی سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه ده‌ركراوه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی باڵای نه‌وه‌ی نوێ به رای گشتیی راگه‌یاندوه "هیج به‌یاننامه و نوسراوێك له ئه‌نجومه‌نی باڵاوه ده‌رنه‌چووه"، ده‌شڵێت: " تائێستا ئه‌نجومه‌نی باڵا و سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه هیچ نوسراویك یاخود یاداشتێكی به ده‌ست نه‌گه‌یشتووه له لایه‌ن هیج نوێخوازێك و په‌رله‌مانتارێكی لیسته‌كه كه باس له هه‌ر جۆره گله‌ییه‌ك بكات".
له رونكردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای نه‌وه‌ی نوێ ئه‌وه‌ش هاتووه، ته‌واوی ئۆرگانه‌كانی جوڵانه‌وه‌كه و په‌رله‌مانتاره‌كان به‌رپرسن له به‌رده‌م هاوڵاتییان و ئه‌نجومه‌نی باڵا و سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه و ئه‌نجومه‌نی باڵا تاكه دامه‌زراوه‌یه كه مافی لێپرسینه‌وه و بریاردانی هه‌یه به پێی په‌یره‌وی ناوخۆ.
له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌شدا رۆژی سێشەممە 23ی نیسانی 2019، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەیامێکیدا لە هەژماری خۆی لە ئینستاگرام نووسی "چاوەرآوان بن لە دوو رۆژی تر دێمەوە، هەمووتان دڵنیا بن کە راستگۆیی و ئەخلاقی جوان و دڵ‌پاکی سەردەکەوێت... خۆفرۆشی و نامەردی و نمەکسوێران بێبەهاترین خەڵکانن لای کۆمەڵگا".
هاوكات دوێنێ چوارشه‌ممه 24ی نیسانی 2019، شادی نه‌وزاد په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "بانده‌كه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید هه‌ڕه‌شه‌م لێده‌كه‌ن".
شادی نه‌وزاد وتی: "شاسوار و بانده‌كه‌ی ده‌یانه‌وێت جوڵانه‌وه‌كه به‌ره‌و ئاقارێكی دیكه به‌رن هه‌ڕه‌شه‌مان لێكراوه. تووشی شۆك بووین له‌و شێوازی مامه‌ڵه‌یه‌ی له‌گه‌ڵماندا كراوه".
شادی نه‌وزاد باسی له‌وه‌شكرد كه "له‌چه‌ند ڕۆژی رابردودا له‌لایه‌ن (بانده‌كه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید)ه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی توند و شه‌خسیان لێكراوه كه ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م كه‌سه نارازییانه بێده‌نگ نه‌بن و واز له‌و هه‌ڵوێستانه‌یان نه‌هێنن ئه‌وا چه‌نده‌ها ڤیدیۆ و وێنه‌ی ده‌ستكاریكراوی نه‌شیاوی ئه‌وان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی نه‌وه‌ی نوێ راشیگه‌یاند كه "ئه‌و بانده هه‌ڕه‌شه‌یان له خۆم و ئه‌ندامه ناڕازییه‌كانی نه‌وه‌ی نوێ و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی باڵای جوڵانه‌وه‌كه كردوه و به‌شه‌خسی نامه‌یان بۆ من ناردوه و پێیان وتوم چاوه‌ڕوانبه له‌وه‌ش خراپتر ده‌كه‌ین و فلیمی روتت بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه".، ئه‌و په‌رله‌مانتاره وێنه‌ی نامه‌كه‌شی نیشانی رۆژنامه‌نوسان دا.
كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی-ش بڵاویكرده‌وه كه "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه كاتژمێر 7:05 خوله‌ك، شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ به‌شداری ده‌كات له به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی تاووتوێدا" .
كه‌ناڵه‌كه له ریكلامێكی تایبه‌ت به‌و به‌رنامه‌یه‌دا نووسیویه‌تی: "ئه‌مشه‌و شاسوار عه‌بدولواحید له‌تاووتوێدا چه‌ند نهێنهییه‌ك ده‌دركێنێت".
PM:02:37:25/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 4880
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت