به‌رهه‌م ساڵح و عادل عه‌بدولمه‌هدی كۆبوونه‌وه‌

‌عادل عه‌بدولمه‌هدی و به‌رهه‌م ساڵح

وێستگه‌ نیوز ـ

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 25ی نیسانی 2019، به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە عادل عه‌بدولمه‌هدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق كرد.


به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی سه‌رۆك كۆماری عیراق، لە میانی دیدارەکەدا باس لە دوا پێشھاتە سیاسی و ئەمنییه‌كانی عیراق و ناوچەکە و پێشكه‌شكردنی خزمەتگوزارییه‌ پێویسته‌كان كرا، کە دەبنە ھۆکاری دەستەبەرکردنی خواستەکان و هێنانه‌ دی ژیان و گوزەرانێکی شایسته‌ به‌ هاوڵاتیانی عیراق.

ھەر لە دیدارەکەدا، تاوتوێی سەردانی ئەم دواییەی سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ شانشینی سعودیە و دیدار و چاوپێکەوتنەکانی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە و دەرئەنجامەكانی ئه‌و سه‌ردانه‌ کرا.

هــ. ر


PM:02:26:25/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 1128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت