باج له‌سه‌ر به‌رهه‌می سه‌وزه و میوه‌ی هاورده داده‌نرێت
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە
وێستگه نیوز ـ
بۆ ساخكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كانی سه‌وزه‌و میوه له پارێزگای سلێمانی گرنگی زیاتر به به‌روبومی ناوخۆیی ده‌درێت و قایمقامی شاره‌كه‌ش ده‌ڵێت، له‌پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌می ناوخۆیی و دابینكردنی پێداویستی بازاڕ ئه‌وه‌ی پێویست بێت بۆ كارئاسانی و هه‌ماهه‌نگی پێشكه‌شی جوتیاران و پڕۆژه ناوخۆییه‌كانی ده‌كه‌ن.
رۆژی پێنجشه‌ممه 25ی نیسانی 2019، به‌ئامانجی گرنگیدانی زیاتر به به‌رووبوومی ناوخۆیی و راگرتنی هاوسه‌نگی له‌نێوان به‌رهه‌می ناوخۆیی و هاورده‌كراودا، ئاوات محه‌مه‌د قایمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دیاری كردنی هاوسه‌نگی سه‌وزه‌و میوه له پارێزگای سلێمانی كۆبووه‌وه.
قایمقامی سلێمانی رایگه‌یاند: بۆ دابینكردنی پێداویستی بازاڕ و زیادكردنی به‌رهه‌می ناوخۆیی جوتیاران ئاماده‌ن هه‌موو هاوكاری و كارئاسانیه‌كی پێویست پێشكه‌ش به جوتیاران و پڕۆژه ناوخۆییه‌كان بكه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا بڕیاردرا به‌هۆی پێگه‌یشتنی به‌شێك له به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كان به تایبه‌ت ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه له پڕۆژه پلاستیكیه‌كان به‌رهه‌م ده‌هێندرێت له‌مانگی ئایاره‌وه باج بخرێته سه‌ر هه‌موو ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی سه‌وزه‌و میوه كه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم هاورده ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش به ئامانجی ساخكردنه‌وه‌و گرنگیپێدانی زیاتر به به‌رهه‌می ناوخۆیی.
له باره‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ش كه له ناوخۆدا به‌رهه‌م ده‌هێندرێت رزگار حه‌مه‌د خدر، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی سلێمانی رایگه‌یاند: زۆربه‌ی ئه‌و به‌روبومی سه‌وزه‌و میوه‌یه‌ی كه كێڵگه‌كانی پارێزگای سلێمانیدا به‌رهه‌م ده‌هێندرێت له‌ژێر چاودێری ته‌واوی ته‌ندروسیتدایه.
وتیشی: "بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌روبومی ناوخۆ بڕیاردراوه پشتوانی زیاتری جوتیاران بكرێت".
هــ. ر
PM:01:08:25/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 1208
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت