نوێترین زانیاری له باره‌ی دروستکردنی به‌نزینخانه حكومییه‌كان لە سلێمانی
ژمارەیەک بەنزینخانەی حکومی لە سلێمانی دروست دەکرێن
وێستگه نیوز ـ
هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كر، پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند، به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ دامه‌زراندنی ژماره‌یه‌ك به‌نزینخانه‌ی حكومی له سلێمانی و له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان گفتوگۆیان كردووه.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رده‌وامن بۆ دامه‌زراندنی ژماره‌یه‌ك به‌نزینخانه‌ی حكومی له شاری سلێمانی و سه‌رقاڵی دیزاینكردنی شوێنی به‌نزینخانه‌كانن كه ژماره‌یان 10 بۆ 15 به‌نزینخانه ده‌بێت.
وتیشی: "هه‌ركات كاری دیزاین و دیاریكردنی شوێنی به‌نزینخانه‌كان كۆتایی هات هه‌نگاوی دووه‌م ده‌گرینه‌به‌ر كه گفتوگۆكردنه له باره‌ی ره‌وانه‌كردنی به‌نزین له به‌غداوه بۆ هه‌رێم به‌نرخی پاڵپشتیكراو".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ھه‌ولێر، بۆ گرفتی گرانبوونی نرخی به‌نزین، حكومه‌تی ھه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌په‌یوه‌ندیدایه، بۆئه‌وه‌ی به‌شه به‌نزینی زیاتر له به‌نزینـخانه حكومییه‌كان به‌ھه‌رێم بدرێـت و به زیادكردنی بڕی سووته‌مه‌نیش بۆ ھه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه، نرخی لیترێك به‌نزین له‌پارێزگاكانی ھه‌رێم 450 بۆ 500 دینار داده‌به‌زێت.
هــ. ر
PM:12:17:25/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 2468
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت